ئه‌وروپائیتاڵیا

” رۆناڵدۆ نزیکەی 40 خولەک چاوەڕێ کرد تاوەکو مێزێک چۆڵ ببێت “

یاریگا
کاسا فیڤرێ، خواردنگەیەکە لە شاری تۆرینی ئیتاڵیا و خاوەنەکەی دەگێرێتەوە رۆژێک کریستیانۆ رۆناڵدۆبە مەبەستی خواردنی ئێوارە سەردانی خواردنگەکەی کردووە.

خاوەنی خواردنگەکە چیرۆکی هاتنی ئەستێرەی پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆس بۆ لای ئەوان دەگێرێتەوە و بە رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی وڵاتەکەی گوتووە ” رۆژێک دۆن پەیوەندی پێوە کرد و داوای لێکرد بۆ کاتژمێر 21:30 مێزێکی بۆ سێ کەسی بۆ ئامادە بکەن، کاتێک زانیم کریستیانۆیە زۆر شلەژام و داوام لە بەردەستەکان کرد مێزێکی بۆ ئامادە بکەن، بەڵام پێیان گوتم گشت مێزەکان گیراون و دواتریش دۆن زووتر لەو کاتەی داوای کرد بوو گەیشتە لای ئێمە، زۆر بە نیگەرانیەوە پێمگووت پێویستە چاوەڕێ بکات بۆ ئەوەی مێزێک چۆڵ ببێت، ئەویش بێ ئەوەی دڵگران بێت نزیکەی 40 خولەک چاوەڕێ کرد و پاشان وەکو مرۆڤێکی ئاسایی لەگەڵ خانەوادەکەی نانەکەیان خوارد و گەڕانەوە “.

ئەم چیرۆکەی رۆناڵدۆ و خواردنگەکە دەگەڕێتەوە بۆ پێش سەردەمی کۆرۆنا و خاوەنەکەی دەشڵێت کریس کەسێکی زۆر ئاساییە، بە پێچەوانەی هەندێ کەس کە ناوبانگێکی کەمیشیان هەیە رەفتار دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button