ئه‌وروپا

ئیبراهیمۆڤیچ ئاماژەی بە بڕیاری نوێ كرد سەبارەت بە بەشداریكردن لەگەڵ هەڵبژاردەی سوید

یاریگا: زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلان ، ئاماژەی بەئەگەری بڕیاردانی نوێ کرد لەماوەی داهاتوودا سەبارەت بەداهاتووی لەگەڵ هەڵبژاردەی سوید.

زلاتان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر وێنەیەكی خۆی بە درێسی هەڵبژاردەكەیەوە داناوە و نووسیوویەتی: ” ماوەیەكی زۆر تێپەڕیوە”.

چەند ڕاپۆڕتێكی ڕۆژنامەوانی باس لە تویتەكەی زلاتان دەكەن و پێیان وایە كە ناوبراو دەیەوێت لە بڕیاری وازهێنانی لە یاریكردنی نێودەوڵەتی پەشیمان ببێتەوە و دووبارە بگەڕێتەوە بۆ یاریكردن لە ڕیزی هەڵبژاردەكەی.

ئیبراهیمۆڤیچ دوای یۆرۆی 2016 لە یاری نێودەوڵەتی وازیهێنا و لەو کاتەوە تا ئێستا یاری بۆ هەڵبژاردەی سوید
نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button