ئیسپانیا

كیكی سیتین: كۆنترۆڵكردنی میسی سەختە

یاریگا: كیكی سیتین ، ڕاهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لەو كاتانە كە ڕاهێنەری یانەكە بووە و هەروەها پەیوەندی لەگەل میسی دەكات.

ئیدارەی بارسا دوای شكستەكەیان بەرامبەر بایرن بڕیاریانداكیكی سیتین لە ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكە دووربخەنەوە.

لە چاوپێكەوتنیدا كە ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە سیتین ووتی: من خۆم نەبووم لەكاتی ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسا، لە ڕاستیدا زۆر شتم نەدەزانی.

هەروەها سەبارەت بە شكستەكەی بایرن ووتی: لەم یاریەدا زیانێكی زۆرمان بەركەووت و چوومە ناو مێژووی بارسا، بەڵام دوای یاریەكەبۆم دەركەوت كە پێشتر بڕیاری لابردنی من دراوە.

سەبارەت بە میسی ووتی: بێگومان ئەو باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە ،بەلام ئاسان نیە بەڕێوەبردنی،ئەو چەندین سالە لەوێیە و وەك خۆی قبوڵیان كردووە و كەس نەیتوانیوە بیگۆڕێت، ئێستا من كێم كە بیگۆڕم.

كیكی سیتین. دووپاتیكردەوە كە لە ئێستادا نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنەرایەتیكردن ولە مالەوە هەست بە ئاسودەیی دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەم بابەتەش بخوێنەوە
Close
Back to top button