چامپیۆنزلیگ

یوڤی لە وەڵامی بارسا: باشترینە ڕاستەقینەکەی مێژوو ئەوەی ئێمە بۆتانی دەهێنینە کامپ نو

یاریگا- جەنگی مەیدانی نێوان بارسێلۆنا و یوڤێنتوس لە لاکێشەی سەوزەوە باڵی کێشا بۆ ڕکابەری ڕاگەیاندن و کێبڕکێی بە کۆمەڵ گۆڕدرا بۆ تاکەکەسی، دوای تویتەکەی بلاوگرانا و وەڵامدانەوەکەی خانمەپیرەکە.

بارسا دوای یارییەکە تویتێکی کرد کە دەماری نەیارە ئیتاڵییەکەی گرت کاتێک بە توانجەوە نووسیبوویان: “خۆشحاڵین کە توانیتان [هاوپێچ بە وێنەی لیۆنێل مێسی و ئیمۆجی 🐐] باشترین یاریزانی مێژوو لە نێو یاریگای خۆتان ببینین.”

لە وەڵامدا یوڤی لە هێرشی هەڵگەڕاوەدا بۆی نوسیون: “ڕەنگە بە فەرهەنگی هەڵە گەڕابێتن بۆی. باشترینە ڕاستەقینەکەی مێژوو ئەوەیە ئێمە بۆتانی دەهێنینە کامپ نو.”

ئەو پلار گرتنە یەکترە لە کاتێکدایە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا نەیتوانی بەشداری یارییەکە بکات و لە بەرامبەردا بارسا بە سەرکردایەتی مێسی بردنەوەی دوو گۆڵی بێ وەڵامیان لە نێو لە تۆرین تۆمار کرد، گۆڵێک بە ئاسیستی مێسی و گۆڵی دووەم بە قاچەکانی ئەو.

تویتەکەی بارسا

 

وەڵامەکەی یوڤی

بابەتی زیاتر

Back to top button