چامپیۆنزلیگ

پێكانی نەیمار و چوونە دەرەوەی لەژێر فیكەی ناڕەزاییدا

یاریگا: نەیمار دا سێلڤا ، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە یاری یانەكەی بەرامبەر ئیستانبوڵ باشاكشاهیری توركی دووچاری پێكان بوو.

یاریەكە لە نێو خاكی توركیا و بە ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوە چوو كە پێش دەستپێكردنی یاریەكە جۆش و خرۆشێكی زۆریان پێوە دیار بوو، یاریەكە بە دوو گۆڵی خاوێن لە بەرژەوەندی كوڕانی پاریس كۆتایی هات.

بە بێ هیچ بەركەوتنێك، نەیمار كەوتە سەر زەوی ، وەك ئەوەی هەستی بە ئازاری ماسولكەی كردبێت لە ڕانی چەپیدا، لە خولەكی 26 بە فیكەی هاندەرانەوە ئەستێرە بەڕازیلیەكە یاریگای جێهێشت.

سەبارەت بە پێكانەكەی تۆخێل ووتی: ” هیوادارم پێكانێكێ سەخت نەبێت، چاوەڕێی پشكنینەكان دەكەین،ئەوە تاكە شتە بتوانین بیڵێین لە ئێستادا”.

بابەتی زیاتر

Back to top button