چامپیۆنزلیگ

ڕیكۆردێكی نایابی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپول لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

یاریگا: محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بە تۆماركردنی گۆڵێك بەرامبەر میتلاند ژمارەیەكی نایابی تۆمار كرد.

لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لیڤەرپول بە دوو گۆڵی خاوێن یاریەكەی لە میتلاند بردەوە.

فیرعەونەكەی میسڕ بەشداری یاریەكەی كرد و توانی گۆڵی دووەمی ڕێدز تۆمار بكات لە خولەكەكانی كۆتایی یاریەكەدا و بەوەش دووەم بردنەوەیان پێشكەشی یانەكەیان كرد.

لە دوای گۆڵەكەی دوێنێی سەڵاح، گۆڵكارە میسڕیەكە كۆی گۆڵەكانی لە یاریگای ئەنفێڵد لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا گەیاندە 13 گۆڵ لە كۆی 17 یاری، تەنها ستیڤن جیرارد لەو زیاتری تۆمار كردووە بە تۆماركردنی 18 گۆڵ.

هەروەها دووەم گۆڵكاری ڕێدزە 20 گۆڵ لە چامپیۆنسلیگ تۆمار بكات لە دوای جیراردی ئەفسانەی یانەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button