ئهوروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
دانیێلۆ وەرزی داهاتوو لە سێریائەی یاری دەکات
یاریگا–
دانیێلۆ، بەرگریکاری بڕازیلی یانەی ماچێستەر سیتی ئینگڵاند وەرزی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دەکات.
جیانلۆکا دی مارتزیۆی رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە بەرپرسانی نێراتزۆری گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرگریکارەکەی ستیزن دەست پێکردووە و تەنها ماوە بەرپرسانی یانە ئینگڵاندییەکە رازی ببن.
ئەم رۆژنامەنوسە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە دانیێلۆ ئامادەیە لە ئینتەر میلان موچەیەکی کەمتریش وەربگرێت، کە ئێستا لەگەڵ مان سیتی ساڵانە 4.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.