
یاریگا –
دڵنیای دەدرێت تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکی لە کلاسیکۆ لە پێکهاتەی سەرەکی ریال مەدرید دەبێت.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، تیبو کۆرتوا گۆڵپارێزی ریال مەدرید نزیکە لەوەی بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، کۆرتوا لەسەر چیمەنی یاریگا دەستی بە مەشق کردووەتەوە و خۆی بۆ کلاسیکۆ ئامادە دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، کۆرتوا تاوەکوو %100 بۆ یاریکردن ئامادە نەبێت مەترسی لەسەر خۆی دروست ناکات، ئێستا نزیکە لەوەی بەتەواوی چاکبێتەوە و بە رێژەی %99 لە کلاسیکۆ لە پێکهاتەی سەرەکی ریال مەدرید دەبێت.

کۆرتوا لە 17ـی ئاداری 2026 لە یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی تووشی پێکان بوو، بەو هۆیە تاوەکوو ئێستا لە یاریکردن دابڕاوە و بەشداریی 7 یاریی رابردووی یانەکەی نەکردووە.
10ـی ئایاری 2026 کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەڕی 35ـی لالیگا لە کامپ نۆو میوانداری ریال مەدرید دەکات.
ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 74 خاڵ و بە جیاوازی 11 خاڵ لەدوای بارسێلۆنا، پلەی دووەمی لالیگای گرتووە و بە رێژەیەکی زۆر نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە لە بەرژەوەندی یانە کاتالوونیەکە یەکلایی بووەتەوە.



