ئه‌ڵمانیائه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

دانیێلۆ بووەتە ئامانجی یانەیەکی ئەڵمانی

یاریگا
دانیێلۆ بەرگریکاری هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، بەڵام یانەکەی رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری بێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە باڤارییەکان ئامانجیانە بۆ وەرزی داهاتوو بەرگریکارێکی دیکە بۆ بالی راستی یانەکەیان زیاد بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش بەرگریکاریکەی خانمە پیرەکەیان کردووەتە ئامانج، بەڵام ئەو یانەیە بەهیچ شێوەیەک ئامادەنیە دەستبەرداری بێت.

دانیێلۆ لە ساڵی 2019 بەرامبەر 37 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی گواسترایەوە یانەی یۆڤێنتۆس و لەگەڵ ئەو یانەیە تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button