ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

کوڕ به‌رامبه‌ر باوک؛ زوڵفیقار یونس خەریکە مێژووە 32 ساڵەییەکەی باوکی بە شێرزۆد دەسپێرێت

گۆڵكاری خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق په‌یامی هه‌یه‌

Yariga App

یاریگا –

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ دەیەی تەواو بەسەر تۆمارکردنی یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتە تاکەکەسییەکانی مێژووی تۆپی پێی عێراق، جارێکی دیکە باس و خواستی ریکۆردەکەی یونس عەبد عەلی ئەفسانەی یانەی شورتە و هەڵبژاردەی عێراق گەرم بووەتەوە.

یونس کە لە وەرزی (1993-1994) بە تۆمارکردنی (37) گۆڵ ریکۆردی مێژوویی گۆڵکاری خولی عێراقی لە یەک وەرزدا بەناوی خۆیەوە چەسپاند، ئێستا وەک پاڵپشتێک بۆ ئەستێرە نوێیەکان دەرکەوتووە.

 یونس عەبد عەلی کە مێژووەکەی لە 1983 لەگەڵ یانەی شورتە دەستیپێکرد و کۆی 157 گۆڵی لە خولەکانی عێراق تۆمار کردووە،لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا، رایگه‌یاند،

ئومێدەوارم دوای ئەم هەموو ساڵە ریکۆردەکەم بله‌ لایه‌ن ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر شێرزۆد ته‌میرۆڤ ئۆزبەکی و ئەستێرەی یانەی هەولێر بشكێنرێت کە بتوانێت لەم حه‌فت یارییەی ماوه‌ گۆلی پێویست بۆ شكاندنی ریكۆرده‌كه‌ تۆماربكات، یان لانی کەم یەکسانی بکاتەوە.

هه‌روه‌ها ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی یانه‌ی شوڕته‌ بەڵێنی ئەوەشی دا کە خۆی پیرۆزبایی لێ بکات، هەرچەندە ئەو ئەفسانەیە نەیشاردییەوە کە لە ناخەوە حەزی دەکرد یاریزانێکی عێراقی ئەم ئەرکە مێژووییە جێبەجێ بکات.

ئەم ململانێیە لە کاتێکدایە کە شێرزۆد تاوه‌كو ئێستا 24 گۆڵی تۆمارکردووە و بۆ گەیشتن بە لوتکەکەی یونس، پێویستی بە 13 گۆڵی دیکە هەیە.

یەکێک لە جەمسەرە هەرە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم چیرۆکە ئەوەیە کە زوڵفیقار یونس، کوڕە گەورەکەی خودی یونس عەبد عەلی، لە هێڵی هێرشبەری یانەی هەولێر هاوتیم و هاوکاری سەرەکی شێرزۆدە، واتە کوڕی خاوەن ریکۆردەکە هەوڵ دەدات هاوکاری هاوڕێکەی بکات بۆ شکاندنی ریکۆردەکەی باوکی.

لە لایەکی دیکەوە، یانەی هەولێر ئەمڕۆ لە تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسسازدایە و رووبەڕووی یانەی کەرخ دەبێتەوە، هەولێر کە ئێستا بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی جێگیر بووه‌، دەیەوێت بە بردنەوەی لەم یارییەدا پێگەی خۆی لە ناو چوار گۆشەی زێڕین بەهێزتر بکات و شێرزۆدیش دەرفەتێکی نوێی بۆ بڕەخسێت تاوه‌كو لە ئامانجە گەورەکەی نزیک ببێتەوە.

یونس عەبد عەلی تەنیا خاوەن ریکۆردێکی خول نییە، بەڵکو مێژوویەکی زێڕینی هەیە؛ ئەو گۆڵکاری پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا بووە لە 1988 بە 23 گۆڵ، بەشداری ئۆڵۆمپیادی سیۆلی کردووە و نازناوی جامی عەرەبی 1988ـی لەگەڵ عێراق بەدەستهێناوە.

ئەو دوای وازهێنانی لە 2001، وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی شورتە و شیکەرەوەیەکی تەکنیکی بەتوانا لە کایە وەرزشییەکەدا مایەوە و تاوه‌كو ئێستاش یەکێکە لە کاریگەرترین کەسایەتییە وەرزشییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button