ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کومان جەخت دەکاتەوە لە کڕینی دێپای لە میرکاتۆی زستانە

یاریگا- ڕۆناڵد کومان بە لێدوانێک هیوا لە دڵی هاندەرانی بارسێلۆنا دەڕوێنێتەوە و جەخت دەکاتەوە کە لە گواستنەوەکانی زستانەدا هەوڵ بۆ گواستنەوەی مێفیس دێپای دەداتەوە.

لە قسەکانیدا کە بۆ ڕۆژنامەی AD وڵاتەکەی کردبووی، ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە سەبارەت بە شیمانەی گواستنەوەی دێپای گوتی: “ئەمە ئەگەرێکی تەواوە. بەڵێ هەوڵی بۆ دەدەم. چونکە من ئەوم دەوێت لە بارسا، بەڵام نازانم بارودۆخی دارایی یانەکە چۆن دەبێت لە مانگی یەک. دەبێ چاوەڕێ بکەین و ببینین.”

سەبارەت بە شکستهێانی بلاوگرانا لە کڕینی ئەستێرەکەی لیۆن لە بازاڕی هاوینەدا، کومان گوتی: “هەموو شتێک ئامادە بوو، بەڵام بەهۆی یاساکانی لالیگاوە دەبوو لە پێشدا یاریزانێک بفرۆشین. ئەوە بوو لە کۆتاییدا ڕووی نەدا. ئێمە مێفیسمان دەویست، چونکە یاریزانێکی نایابە و خاوەنی تایبەتمەندی ئەوتۆیە کە ئێمه لێیمان نییە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button