ئیسپانیا

هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ مەدریدیەكان

یاریگا: ئیدین هازارد، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلجیكا و یانەی ڕیاڵ مەدرید نزیكە لەوەی بتوانێت بەشداری كلاسیكۆ بكات.

بەپێی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی لە ماوەی ڕابردوودا ئەگەری بەشداری كردنی لە یاری كلاسیكۆ زیاتر بووە و یاریزانەكە بەردەوامە لە وەرگرتنی چارەسەر و بە چڕی ڕاهێنان دەكات تاوەكو بە زووترین كات بگەڕێتەوە نێو یاریگاكان.

ئامانجی سەرەكی یانەكە ئەوەیە هازارد بە تەواویلە پێكانەكەی چاك بێتەوە و بتوانێت چەند خولەكێك لە یاری شاختار بەشداری بكات و بە تەواوی بۆ كلاسیكۆ ئامادە بێت.

كەمتر لە دوو هەفتە ماوە بۆ بینینی یەكەم كلاسیكۆی ئەم وەرزە لە نێوان دوو زلهێزەكەی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button