ئه‌مریکاخوله‌کانی دیکەڤیدیۆ هەواڵ

زاڵاتان گۆڵی بردنەوە تۆمار دەکات و بە ڕووی یاریزانێکدا ئاهەنگ دەگێڕێت!

یاریگانێت- زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ  بردنەوەیەکی نوێ بۆ یانەی لۆس ئانجلس گالاکسی دەبەخشێت و دوای گۆڵەکەشی بە شێوەیەلی سەیر بە ڕووی بەرگریکاری دژبەردا ئاهەنگ دەگێڕێت.

گالاکسی بردنەوە گرنگەکەی بەسەر ڕیال سۆڵت لیگدا تۆمار کرد بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، کە تێیدا زاڵاتان گۆڵی دووەمی تۆمار کرد لە میانی یارییەکانی خولی ئەمریکی بەشی ڕۆژهەڵات.

هەر لە کاتی یارییەکەدا مشتومڕی زۆر لەنێوان ئیبرا و بەرگریکارەکەدا بینراوە. دوای یارییەکەش سویدەیە بە ئەزموونەکە چۆتە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان بۆ داوای لێبوردن، بەڵام نیدۆم ئۆنای بەرگریکار ڕەتی کردۆتەوە.

بەو بردنەوەیە یانەکەی زاڵاتان بەرز بوونەوە بۆ پلەی دووەمی خولەکە.

– گۆڵەکەی ئیبرا و دیمەنی ئاهەنگگێڕانەکە:

 

بابەتی زیاتر

Back to top button