ئیتاڵیا

پیۆلی: ئیبراهیمۆڤیچ لەبەر ئەنجامەکە تووڕە بوو

یاریگا- ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری یانەی ئەی سی میلان هۆکاری تووڕەبوونەکەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئاشکار کرد کە شەوی ڕابردوو لە یارییەکەی ناپۆلی نواندی.

ئیبرا کە خولەکی 65ی یارییەکەدا گۆڕانکاری پێ کرا کاتێک یانەکەی 2-1 لە پاش بوو، بۆیە شاتی دەرچوونی لە یاریگا تووڕەیی نواند. لەو بارەیەشەوە پیۆلی ڕاهێنەر پاساوی بۆ کاردانەوەکەی ئیبرا بەوە هێنایەوە کە هێرشبەرەکە لە دۆڕان پەست بووە نەک لە ئاڵوگۆڕ پێ کردنی.

پیۆلی گوتیشی کە میلان سێ یاری قورسی لە ماوەیەکی کەمدا بەرامبەر یوڤێنتوس و لازیۆ و ناپۆلی ئەنجام داوە، ئیبراهیمۆڤیچ و هەمووشیان خواست و حەزی بردنەوەیان هەیە.

یارییەکە بە یەکسانبوونی 2-2 بۆ هەردوولا کۆتایی هات. ناپۆلی لە پلەی شەشەم دێت بە دوو خاڵ زیاتر لە میلانی پلەی حەوتەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button