ئیتاڵیا

گاتوزۆ: وا مێژووەکەی میلانیش دەشێوێنین!

یاریگانێت- یانەی ئەی سی میلان تاڵاوێکیتری شکستی ئەم وەرزەی چەشت لەسەر دەستی یانەی تۆرینۆ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە هەفتەی 34ی سێریائەی.

دوای دۆڕاندنەکە، جێنارۆ گاتوزۆی ڕاهێنەریان تووڕەیی و نیگەرانیی زۆری پێوە دیار بوو وەک لە قسەکانیدا دەبینرا، گوتی: “من بەرپرسم لەو دۆڕاندنە. خەمبارم بەوە ئاستەی پێشکەشمان کرد. ئێمە وا مێژووە دوورودرێژەکەی میلانکەشمان دەشێوێنین.”

زیاتری گوت و بێ هیوایی خۆی نەشاردەوە: “ئێمە ئاستێکی ئێجگار نائومێدکەر پێشکەش دەکەین. من بەرپرسم لەو هەڵبژاردنەکان، بەڵام یاریزانەکانیش ئەو ئەزموونەیان نییە کە بیانگەیەنێتە چامپیۆنزلیگ.”

میلان لە پلەی پێنجەمی خولی ئیتاڵیدایە، دۆڕاندنەکەشی لە کات و ساتێکی ئێجگار ئاڵۆزدایە، بەوپێیەی جگە لە یۆڤی پاڵەوان و ناپۆلیش کە سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە، جیاوازیی خاڵەکانی ئینتەری پلەی سێیەم تا لازیۆی پلەی هەشتەم تەنها چوار خاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button