ئیتاڵیا

پیۆڵی: ئێمە ئێستا مێلانێکی ترین!

یاریگا- ستیفانۆ پیۆلی باوەڕی تەواوی بە یانەکەی هەیە بەرامبەر ئەتاڵەنتا سەرەڕای ئامادە نەبوونی هەندێک لە یاریزانیە سەرەکیەکانی میلان.

لە پرسیارێکدا لە بارەی بەهێزی یانەی ڕکابەریان کە یەکەم یاری نێوانیان لەم وەرزە بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە ڕۆسۆنێریان بردەوە، پیۆڵی گوتی: “لەوەتەی یەکەم یاری نێوانمان، زۆر شت لە ئێمەدا گۆڕاوە. ئەو یاریە بۆ ئێمە نەرێنی و بۆ ئەوانیش ئەرێنی بوو. گۆڵی زۆریان لێ تۆمار کردین… بەڵام ئێستا ئێمە لە سەرەتای ڕێگەی گەشەکردنمانداین. شێوازی یاریکردنمان گۆڕی و یاریزانگەلێکی نایابیش هاتنە یانەکە، لە ئێستادا ئێمە میلانێکیترین.”

پیۆلی گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان نوێ کردەوە سەرەڕای کەڵەکە بوونی گومانەکان لە سەری بۆ دوور خستنەوەی. لە ئێستادا دوای 35 هەفتە لە پلەی شەشەمی سێریائەی دێن و شەڕی گەشتن دەکات بۆ یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button