ئه‌وروپائیتاڵیا

هۆکاری ئامادەنەبوونی یاریزانانی تۆرینۆ لە یارییەکەی بەرامبەر لازیۆ

یاریگا
بریار بوو ئەمشەو یارییەکەی نێوان لازیۆ و تۆرینۆ کاتژمێر 20:30 بە کاتی هەولێر لە رۆمای پایتەخت بکرێت، بەڵام بە هۆی ئامادەنەبوونی یانەی میوان یارییەکە بەڕێوەنەچوو.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆسپۆرتی ئیتاڵی کە سەرۆکی یانەی تۆرینۆ خاوەنداریەتی دەکات بڵاویکردووە، لە رۆژی هەینی رابردووە راهێنانەکانی یانەی تۆرینۆ بە هۆی تووشبوونی هەشت یاریزانی ئەو یانەیە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەناچن و سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەش کەرەنتین کراون و ئەنجومەنی سێریائەی لەم بابەتە ئاگادار کراون کە ئەو یانەیە ئامادەی یارییەکەی بەرامبەر لازیۆ نابێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی ئەنجومەنەکە و فێدراسیۆنی ئەم وڵاتە هەماهەنگیان لەگەڵ یەکتری نەبووە، یانەی لازیۆیان ئاگادار نەکردووەتەوە، بۆیە یاریزانانی ئەو یانەیە لە کاتی خۆی لە یاریگا ئامادەبوون و ئامادەش نین جارێکی دیکە بۆ ئەنجامدانی ئەو یارییە بگەڕێنەوە یاریگا.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە، پێشتر ئەنجومەنی سێریائەی رەتیکردوەتەوە کە یارییەکە دوابخرێت و پێویستە لە کاتی خۆی بکرێت، بە پێچەوانەوە فێدراسیۆنەکە بەپێ رێکار و رێنماییەکان رەتیانکردووەتەوە یارییەکە بکرێت، بۆیە بە هۆی ناهەماهەنگی هەردوولا یارییەکە چارەنوسی نادیارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button