ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

حوسام عەوار هەموو شتێکی یەکلایی کردەوە

یاریگا
حوسام عەوار، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسی داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە و وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

یاریزانە فەڕەنسیەکە دوای یاریی یانەکەی بەرامبەر ئۆڵمپیک مارسیێ بە ماڵپەری Get French Football Newsـی وڵاتەکەی گووت ” بریارمداوە وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەم بەردەوام بم، من پێموایە ئەو یانەیەی کە منی پێگەیاندووە پێویستی پێم هەیە، بۆیە دەمەوێت ساڵێکی دیکەش لەگەڵ یانەکەم بمێنمەوە، وەرزی داهاتووش جارێکی دیکە بیر لە داهاتووم دەکەمەوە ”.

حوسام عەوار ئەم هاوینە بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی، لەوانەش ریال مەدریدی ئیسپانی، بەڵام ئەو یاریزانە بریاریداوە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button