جامی ئەفریقا 2023گرنگترین

بن ناسڕ بانگهێشتی هەڵبژاردەی جەزائیر کرا و بن رەحمەش دوورخرایەوە

راهێنەری جەزائیر چاوی لە بردنەوەی نازناوەکەیە

یاریگا –

ئیسماعیل بن ناسڕ، یاریزانی ئەیسی میلان جارێکی دیکە بانگهێشتی هەڵبژاردەی جەزائیر کرایەوە.

لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا، هەڵبژاردەی جەزائیر بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەکات، بن ناسڕ لە دوای نەشتەرگەری ئەژنۆی، بۆ یەکەمجار بانگهێشت دەکرێتەوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، بن ناسڕ یارییەکانی لەگەڵ ئەیسی میلان دەستپێکردەوە، دوای دابڕانی بۆ ماوەی حەوت مانگ لە یاریگاکان.

دوا یاری بن ناسڕ لەگەڵ جەنگاوەرانی بیابان لە مانگی ئادار/مارسی رابردوو بوو.

جەمیل بلمازی، راهێنەری هەڵبژاردەی جەزائیری بانگهێشتی هەریەکە لە ریاز مەحرز، رەیان ئایات نوری و حوسام عەوار کردووە.

سەعید بن رەحمە، ناوی لە لیستی سەرەتایی جەمیل بلمازیدا هەبوو، بەڵام لە لیستی کۆتایی 26 یاریزانییەکە دوورخرایەوە.

هەڵبژاردەی جەزائیری لە 15ی کانوونی دووەم/یەنایەری داهاتوو یەکەم یاری پاڵەوانیەتییەکە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئانگۆلا دەکات و دواتر رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی بورکینا فاسۆ و مۆریتانیا دەبێتەوە.

لیستی یاریزانان

گۆڵپارێزان: ئانتۆنی ماندریا (کان)، رایس مەبلووحی (بلوزداد)، ئوسامە بن بۆت (ئیتیحادی جەزائیری)

بەرگریکاران: یوسف عەتال (نیس)، کێڤن گیتۆن (مێتز)، رەیان ئایات نوری (وۆڵڤز)، یاسر لعرووسی (شێفیڵد یونایتد)، عیسا ماندی (ڤیاڕیال)، محەمەد توگای (تەرەجی)، رامی بن سەبعینی (بۆڕووسیا دۆرتموند)، ئەحمەد تۆبە (لێچی)، زینەدین بلعید (ئیتیحادی جەزائیری).

ناوەڕاستکاران: نەبیل بن تاڵب (لیل)، سوفیان فیغۆلی (کاراگومروک)، حوسام عەوار (رۆما)، فارس شەیبی (ئێنتراخت فرانکفورت)، رامز زروقی (فاینۆرد)، هیشام بەدەوی (نیس)، ئیسماعیل بن ناسڕ (میلان).

هێرشبەران: ریاز مەحرز (ئەهلی)، ئادام ئوناس (لیل)، محەمەد عەموورە (سەینت گیلۆسی)، ئەمین گوێری (رێن)، یوسف بیلایلی (ئیتیحادی جەزائیر)، بەغدا بونجاح (سەد)، ئیسلام سلێمانی (کۆریتیبا).

بابەتی زیاتر

Back to top button