فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەکەی نێوان نەیمار و ئەلڤارۆ درا

یاریگا – لە بەیاننامەیەکی کۆمیتەی دیسیپلینی تۆپی پێیی فەڕەنسادا هاتووە کەوا نە نەیماڕ و نە ئەلڤارۆ گۆنزالێز سزا نادرێن لەسەر ئەو دەمەقاڵێیەی کەوا لە یاری نێوان پاریس سان جێرمان و مارسیلیا ڕوویدا لە 13ی سێپتەمبەردا.

نەیمار لەکۆتا خولەکەکانی یاریەکەدا کرایە دەرەوە بەهۆی ئەوەی بۆکسێکی لە پشتی سەری ئەلڤارۆ دا بە بیانووی ئەوەی یاریزانەکە بە مەیمون بانگی کردبوو. بەڵام خودی نەیمار لەژێر لێکۆڵینەوەدا بوو بەهۆی ئەوەی بە بەرگریکاری چینی “هیرۆکی ساکای” گوتبوو “هەی چینی گەمژە”.

نەیمار سزاکەی بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی کە بریتی بوو لە دوو یاری تەواوکرد، لەوکاتەی ئەلڤارۆ هیچ سزایەک نادرێت و بە گوتەی کۆمیتەکە نەبوونی بەڵگەی پێویست هۆکاری داخستنی دۆسیەکەیە.

نەیمار بەرامبەر بەرگریکارە چینیەکەی مارسیلیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button