ئه‌مریکا

ڤیدیۆ: لە یەکەم بەشداریدا بۆ میامی، هیگواین لێدانی سزا ناکات بە گۆڵ و یاریزانانی فیلادێلفیا تووڕەی دەکەن

یاریگا- گۆنزالۆ هیگواین لە یەکەم دەرکەوتنیدا سەرکەوتوو نەبوو لەگەڵ یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی کاتێک بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بە یانەی فیلادێلفیا یوینەن دۆڕان.

یارییەکە پشێوی بە خۆوە بینی کاتێک هیگواین لێدانێکی سزای بەسەر شیشی گۆڵدا کرده دەرە و یاریزانانی تیپی دژبەریش کە تا ئەو ساتە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە پێش بوون، بە ڕووی هێرشبەرەکەی پێشووی یوڤێنتوسدا ئاهەنگیان گێڕا و ناوبراویان تووڕە کرد و ئەمیش بە ڕویاندا تەقیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button