ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

یوفا ناوی کۆتا سێ پاڵێوراوی بۆ باشترین ڕاهێنەری ساڵ دەستنیشان کرد

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا کۆتا سێ پاڵێوراوی دەستنیشان کرد بۆ باشترین ڕاهێنەری ساڵ لەسەر ئاستی تۆپی پێی پیاوان بۆ وەرزی 2019/20.

هەرسێ پاڵێوراو ئەڵمانین و بریتین لە هانسی فلیکی ڕاهێنەری بایەرن میونخ، یۆرگن گڵۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپووڵ و یولیان ناگلیسمانی ڕاهێنەری لایپزیگ.

فڵیک توانی سیانە-نازناوی وەرز (بۆندسلیگا، جامی ئەڵمانیا، چامپیۆنزلیگ) بۆ باڤارییەکان بباتەوە سەرەڕای ئەوەی لە دوای دەستپێکردنی وەرزەکەوە ئەرکەکەی گرتە دەست. یۆرگن کڵۆپی هاونیشیمایشی توانی دوای 30 ساڵ بێ بەشبوونی ڕێدز لە نازناوی خولی ئینگلیزی، یانەکە شاد بکاتەوە بەو نازناوە.

هەرچی ناگلیسمانه، هاوینی 2019 ئەزموونی لە هۆفنهایمەوە گواستەوە بۆ لایپزیگ و توانی یانەکە لە خولی ئەڵمانی بە پلەی سێیەم جێگیر بکات. هەروەها لایپزیگی تا یاریی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگیش هێنا.

بۆ زانین، خەڵاتەکە لە 1ی مانگی داهاتوو دەبەخشرێت هاوکات لەگەڵ ڕاکێشانی تیروپشکی چامپیۆنزلیگی وەرزی 2020/2021 لەگەڵ دەستنیشان کردنی باشترینەکانی ساڵ بۆ پێگەی گۆڵپارێز، بەرگریکار، ناوەڕاست و هێرشبەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button