عێراقگرنگترین

ئەفسەرێکی پلەباڵا بووە سەرۆکی قوەجەوییە

هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەچوو و لیوایەکی فڕۆکەوانی بووە سەرۆکی زلهێزەکەی عێراق

یانەی قوە جەوییە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجامدا و لیوای فڕۆکەوان شەهاب جاهد پۆستی سەرۆکایەتی بەدەستهێنا.

هەریەکە لە سەمیز کازم، حەمادی ئەحمەد، عەلی زەغیز، محەمەد سەوبەڵڵا، موەفەق، ماجد عەلی، رەشا تاڵب و هەیسەم کازم بوونە ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەکە.

لە دوای هەڵبژاردنەکان سەمیر کازم بە جێگری سەرۆک دەستنیشانکرا و لیوا محەمەد سەوبەڵڵاش بووە ئەمینداری گشتی یانەکە.

سەرۆکی نوێی قوە جەوییە بەڵێنی گەورەی بە هاندەران داوە و مژدەی چەند گرێبەستێکی گەورەی بە هاندەران داوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button