ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: کۆلارۆڤ بۆ ئینتەر میلان

یاریگا
ئالێکساندەر کۆلارۆڤ، یاریزانییانەی رۆمای ئیتاڵیا بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانەوە لرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی پشت راستی کردەوە لەگەڵ ناوەڕاستکارە سڕبیەکەی پێشووی یانەی رۆما گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانەیان بۆ ماوەی یەک وەرز بۆ ریزەکانیان گواستەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ووردەکارییەک لەسەر خەرجی گرێبەستەکە باس نەکراوە، هەرچەندە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن نێرازۆری بەرامبەر ئەو یاریزانە یەک ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی رۆما کردووە.

کۆلارۆڤی 35 ساڵ لە ساڵی 2017 لە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گواسترایەوە رۆما و بۆ ماوەی سێ وەرز یاریی بۆ ئەو یانەیە کرد.

Back to top button