ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: کۆلارۆڤ گرێبەستەکەی لەگەڵ رۆما نوێکردەوە

یاریگا
ئالێکساندەر کۆلارۆڤ، ناوەڕاستکاری سڕبی یانەی رۆمای ئیتاڵیا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئیتاڵیەکە پشت راستی کردەوە لەگەڵ ناوەڕاستکاری سڕبی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە واتە تاوەکو کۆتایی هاوینی 2021 نوێکرایەوە.

کۆلارۆڤ لە ساڵی 2017 مانچێستەر سیتی جێهێشت و پەیوەندی بە رۆما کرد و لەم ماوەیەدا لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 113 یاریکردووە و خاوەنی 17 گۆڵ و 18 ئاسیستە.

Back to top button