ئیتاڵیا

یاریزانێکی دیکەی ئینتەر میلان تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا- ئینتەر میلان تووشبوونی سێیەم یاریزانی یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند لە ماوەی تەنها مانگێکدا و بەو هۆیەوە دبێت بۆ دە ڕۆژ خۆی لە تێکەڵاویکردن داببڕێنێ.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، ئینتەر بڵاوی کردەوە کە ئالیکساندەر کۆلارۆڤی سڕبی پشکنینەکانی بە پۆزەتیڤ بۆ گەڕاوەتەوە و هەڵگری ڤایرۆسەکەیە. ئەوەش سێیەم یاریزانی نێرازۆرییە لەم مانگەدا دووچاری پەتاکە ببێت دوای مارسێلۆ برۆزۆڤیچ و دانێلی پادێلی.

بەرگریکارە 35 ساڵییەکە ناتوانێ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر تۆرینۆ لە خولی ئیتاڵی و، بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید چوارشەممەی هەمان هەفتە بەشداری بکات تا ئەو کاتەی پشکنینەکانی بە نێگەتیڤی بۆ دێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button