ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چاوەڕواننەکراو، بایرن داوای یاریزانێکی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە کات و ساتێکی نادیاردایەو چەندین یاریزانی ئەو یانەیە بریارە یانەکەیان جێبێڵن و ئێستاش یانەی بایرن میونشن دەیەوێت کۆتینیۆ بگوازێتەوە.

ماڵپەری بیڵد سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردووە کارگێری یانەی بایرن میونشنی وڵاتەکەیان لەسەر داوای راهێنەرەکەیان ئامادەن فلیپ کۆتینیۆ ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانە کەتەلۆنیەکە بگوازنەوە ریزەکانیان و پێشبینی دەکرێت چەند رۆژی داهاتوو شاندێکی ئەم یانەیە سەردانی هەرێمی کەتەلۆنیا بکەن، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن یاریی بۆئەو یانەیە کردووە و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەشی گەڕایەوە ئیسپانیا.

بیڵد ئەوەشی باسکردووە بارسێلۆنا بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یاریزانە بەڕازیلیەکەی داوای 80 لیۆن یۆرۆ دەکەن و لە بەرامبەردا بایرن ئەم نرخەیان بەلاوە زۆرە و داوای کەمکردنەوەی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button