ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

سەرۆکی بایرن باس لە گواستنەوەی میسی دەکات

یاریگا
کارل هاینس رۆمینیگێ، سەرۆکی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا رەتیدەکاتەوە ئەوان هەوڵی گواستنەوەی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیایان دابێت.

سەرۆکی باڤارییەکان لەمبارەیەوە بە رۆژنامەی بیڵدی وڵاتەکەی گووت ” حەز ناکەم لیۆ یانەی بارسێلۆنا جێبێڵێت، ئەو زۆر پیشەگەرانە لەگەڵ یانەکەی دەستکردووە و هیوادارم لە یانەکەی بەردەوام بێت. ئێمە هیچ کاتێک بە هۆی زۆری موچەکەی هەوڵی گواستنەوەمان نەداوە و توانای گواستنەوەی ئەو جۆرە یاریزانانەمان نیە “.

رۆمینیگێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا دوای یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا و بردنەوە مێژووییەکەیان هەوڵیداوە پەیوەندی بە میسی بکات، بەڵام نەیتوانیوە.

Back to top button