ئه‌وروپائیسپانیا

” میسی باری دەروونی باش نیە”

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆ لە یارییە دۆستانەکەی یانەکەی بەرامبەر ناستیک چەند جارێک کۆنترۆلی خۆی لەدەستداوە و قسەی بە یاریزانانی ئەو یانەیە گوتووە.

خاڤیەر ریبلێس بەرگریکاری ئەو یانەیە لە دیمانەکەی لەگەڵ ئێلچێگرینتینۆ گووتی ” خولەکی 26 دوای ئەوەی چەند جارێک رێگەم بە میسی نەدا بە ئارەزووی خۆی یاریی بکات، ئەو یاریزانە کۆنترۆلی لەدەستدا و چەند قسەیەکی نەشیاوی کرد، بەڵام دیار بوو کە باری دەرونی باش نیە، بۆیە داوای لێبوردنم لێکرد و کۆتاییمان بە کێشەکە هێنا “.

میسی دوای چەند هەفتەیەکی پڕ کێشە دواجار بریاریدا لە یانەکەی بمێنێتەوە و شەممەی رابردووش لە یەکەم یاریی دۆستانەی یانەکەی بەرامبەر ناستیک هەر لە سەرەتاوە بەشداری کرد.

Back to top button