ئه‌وروپائینگلتەرا

” هیوادارم تیاگۆ نەبێتە یاریزانی لیڤەرپوول ”

یاریگا
تیاگۆ ئالکانتارا، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوولەوە بکات و واین روونی یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد هیوا دەخوازێت ئەو گواستنەوەیە سەر نەگرێت.

یاریزانانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵاند و یانەی مانچێستەر یونایتدی رکابەرە دێرینەکەی لیڤەرپوول لە ستونی تایبەتی خۆی لە رۆژنامەی سەندی تایمز نوسیویەتی ” تیاگۆ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی هێڵی ناوەڕاست و زۆرترین رۆڵی هەبووە لە سەرکەوتنەکانی یانەکەی، بینینی یارییەکانی ئەو یاریزانە لە پرێمەرلیگ چێژ بەخش دەبێت، دڵنیام ئامانجی ئەو یانەیە مانچێستەر یونایتد نابێت، بەڵام هیوادارم گواستنەوەکەی بۆ رێدز سەرکەتوو نەبێت ”.

ئالکانتارا وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە کۆتایی دێت و داوای لە یانەکەی کردووە دەستبەرداری بن، بۆیە دەنگۆیەکی بە هێز هەیە وەرزی داهاتوو یاریی بۆ لیڤەرپوول بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button