ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ئالکانتارا دەیەوێت ریزەکانی لیڤەرپوول جێبێڵێت

یاریگا
تیاگۆ ئالکانتارا، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لەگەڵ ئەو یانەیە دڵخۆش نیە و، بەم هۆیەوە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

فێرناندۆ بۆلۆ رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی گەڕاندنەوەی ناوەڕاستکارەکەی پێشووی بلاوگرانا بۆ ئەو یانەیە لەسەر داوای چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەکە، ئەو یاریزانە کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکەیان جێدێڵێت، چونکە ئەو لەگەڵ یانەکەی دڵخۆش نیە.

ئالکانتارا تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، ئەمەش گەورەترین کێشەیە بۆ ئەو یاریزانە، چونکە بەبێ رەزامەندی یانەکەی، ناتوانێت ئەو یانەیە جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button