ئیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

بارسێلۆنا زیاتر لە یەک ملیۆن یۆرۆ سودی پێگەیشتووە

یاریگا
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دوای گەیشتنی بەقۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، پێویستە بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشت بەرامبەر گواستنەوەی رافینیا ئالکانتارا پێشکەشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هاوینی رابردوو ناوەڕاستکارەکەی پێشووی بلاوگرانا بێ بەرامبەر گواسترایەوە ریزەکانی شازادەکان، بەڵام لە گرێبەستەکەکەدا پاداشت دیاریکراون و لە ئەگەری گەیشتنی یانەی فەرەنسیەکە، پێویستە ئەو یانەیە 1.5 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە فەرەنسیەکە بکات، ئێستاش دوای گەیشتنی ئەو یانە بۆ قۆناخی پێش کۆتایی، دەبێت ئەو پارەیە پێشکەشی یانە کەتەلۆنیەکە بکات.

ئالکانتارا دوای پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمان، نەیتوانی پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی ببینێتەوە و لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری تەنها 30 یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button