ئیتاڵیا

ڕۆناڵدۆ داوای گواستنەوەی یاریزانێکی ڕیاڵ دەکات

یاریگا- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ قسەی خۆی کردووە لە دەستنیشان کردنی یاریزانێک بۆ هێڵی پێشەوەی یوڤێنتوس و، ئەوەشی له ڕێگەی داوایەکەوە گەیاندۆتە کارگێڕی خانمە پیرەکە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەلفرێدۆ پێدولا، ڕۆژنامەنووسی ناسراوی ئیتاڵیا لە لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، ڕۆناڵدۆ داوای لە یوڤی کردووە کەریم بنزیمەی هاوتیمی پێشووتری لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بگوازنەوە تۆرینۆ.

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە دەشێت پاولۆ دیبالا لە مامەڵەکەدا وەک ئاڵوگۆڕی بەکار بهێنرێت کاتێک ڕیاڵ پێشتر نیازی لە ئەستیرە ئەرجەنتینیەکەدا هەبووە.

بە ڕۆشتنی گۆنزالۆ هیگواین لەم هاوینەدا، یوڤی تەمای لە جێگرەوەی ناوبراو گرتووە کە خۆی دەبینێتەوە لە هەریەکە لە ئیدین جیکۆ لە ڕۆما، ئەلڤارۆ مۆراتا لە ئەتڵەتیکۆ مەدرید و دوڤان زاپاتا لە یانەی ئەتڵەنتا.

بابەتی زیاتر

Back to top button