سعودیە

ریاز مەحرەز بە پێش ئامارێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەوێت

یاریگا –

ریاز مەحرەز، هێرشبەری ئەهلی سعودیە، بە تێپەڕاندنی ژمارەی ئەسیستەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پێشەنگی لیستی باشترین ئەسیستکارانی خولی رۆشەنی سعودییەوە دێت.

ریاز مەحرەز، یاریزانی هەڵبژاردەی جەزائیری، کە لە هاوینی رابردووەوە دوای جێهێشتنی مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە ئەهلی سعودیەوە کرد، وەرزێکی سەرکەوتووی تێپەڕاندووە و بەردەوام لەم خولەدا دەدروشێتەوە.

مەحرەز لە هەفتەی 25ی خولی پیشەگەری سعودیە لە یارییەکەی بەرامبەر ئیتیفاق کە بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات، لە خولەکی 88ی یارییەکەدا بە ئەسیستێکی بۆ عەبدوڵڵا ئەلعەمار خۆی گەیاندە پێشەنگی لیستی ئەو یاریزانانەی کە زۆرترین کاریگەرییان لەسەر گۆڵەکانی وەرزی ئێستای خولی رۆشەن هەبووە.

مەحرەز کۆی ژمارەی ئەسیستەکانی لە خولەکەدا گەیاندە 10 ئەسیست و بە پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆی کاپتنی یانەی نەسر و ئەلڤارۆ مێدران یاریزانی ئیسپانی یانەی تەعاون کەوتەوە کە هەریەکەیان 9 ئەسیستیان هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button