ئه‌وروپاگرنگترین

پیکێ: پێویستە گۆڕانکاری بنچینەیی لە یانەکەدا بکەین، گەیشتووینەتە خراپترین ئاستی خۆمان

یاریزانە ئیسپانیەکە بێزاری خۆی لەم دۆخەی یانەکە دەردەبڕێت

یاریگا – دوای دۆڕانە سەختەکەیان بەرامبەر بایەرن میونشن، جێرارد پیکێ نایشارێتەوە کە بارسێلۆنا لە چ دۆخێکی خراپدایە و بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ داوای گۆڕانکاری لە ئیدارەی بارسا دەکات.

یاریەکی یەکجار خراپمان ئەنجامدا، ناخۆشترین هەستم بۆ درووستبووە،  شەرمەزارین، ئەمە جاری یەکەم یان دووەم و سێیەم نییە، ناکرێ بەمشێوەیە لە ئەوڕوپا یاری بکەین.

پیکێ هەر بەوە نەوەستا بەڵکو بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ داوای لە سەرۆکی یانەکە (بارتۆمیۆ) کرد دەستلەکار بکێشێتەوە:

پێویستە پێداچوونەوەیەک بە خۆماندا بکەین، لەم بڕوایەدام یانەکەمان پێویستی بە گۆڕانە. نامەوێ پەنجەی تۆمەت ڕوو لە هیچ  کەس بکەم. ئەم یانەیە پێویستە بە گۆڕانکاری بنچینەیی هەیە لە سەرجەم پۆستە ئیداریەکان.

ئەوەی جێگای سەرسورمان بوو ئەوەبوو کە پیکێ بە جۆرێک ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ جێهێستنی یانەکە و گوتی:

هیچ یاریزانێک جێگاکەی زامن نییە. من خۆم یەکەم کەس شوێنەکەم چۆڵ دەکەم ئەگەر یاریزانانی دیکەی نوێ بێت و بتوانن ئەم ریتمە خراپە بگۆرێت، چونکە گەیشتووینەتە خراپترین ئاسی خۆمان.

شایانی باسە بارسێلۆنا لە یاریەکەی ئەمشەویاندا بەرامبەر بایەرن بە ئەنجامی 8-2 شکستیان هێنا کە بووە گەورەترین دۆڕانیان لەوەتەی ساڵی 1946ەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button