ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید داهاتووی سیبایۆسی یەکلایی کردەوە

یاریگا
دانی سیبایۆس، ناوەڕاستکاری کاتی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی دەگەڕێتەوە ئیسپانیا و وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەردەوام دەبێت.

رۆژنامەی وەرزشی دەیلی ئێکس پرێسی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە کە کارگێری شاهانەکان بریاریداوە کۆتایی بە گرێبەستە کاتیەکەی ناوەڕاستکاری یانەکەیان لەگەڵ ئارسێناڵ بێنێت و دووبارە ئەو یاریزانە بگەڕێننەوە یانەکەیان، چونکە ئەوان لەو بڕوایەدان کە وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە دەتوانێت هاوکارێکی باش بێت بۆ ئەوان، سەرەرای ئەوەی کە ئەو یاریزانە داواکاری زۆریشی لەسەر.

سیبایۆس وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز روویکردە پرێمەرلیگ و پەیوەندی بە ئارسێناڵەوە کرد ولەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 24 یاریی کرد و تەنها توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button