فه‌ره‌نسا

نەیمار دەیەوێت لەگەڵ هازارد یاری بكات و هۆكاری ڕۆشتنەكەی لە بارسێلۆنا ئاشكرا كرد

یاریگا- نەیمار دا سێلڤا ئەستێرەی پاریس سان جێرمان ئارەزوو دەكات لە تەنیشت ئیدین هازارد یاری بكات.

لە لێدوانەكانی بۆ پێگەی فۆكس سپۆرتی بەڕازیلی ووتی: پێم خۆشە لەگەل هازارد یاری بكەم، دەبینە كێشە پێكەوە بۆ یانەی بەرامبەر، پێم وایە ئەم ڕێگە پێوویستە لە ژیانی یاریكردنم.

سەبارەت بە ڕۆشتنی لە بارسێلۆنا ووتی: بارسێلۆنا ئەو یانە بوو منی پێگەیاند، خۆشم دەوێت و هاوڕێكانیشم لەوێ خۆش دەوێت تا ئێستا، بڕیاری ڕۆشتنم بۆ ئەوە بوو كە وویستم تاقیكردنەوەیەكی نوێ تاقی بكەمەوە لە وڵاتێكی دیكە سەختترین بڕیار بوو كە دابێتم.

بابەتی زیاتر

Back to top button