ئیسپانیا

بنزیمە: لە منداڵیەوە خەونم باڵۆن دۆرە

یاریگا- لە کۆتایی وەرزە پڕ کێبڕکێکەی خولی ئسپانیدا ناوی کەریم بنزیمە لەو ناوانە بوو کە وەک شایستەی براوەی باڵۆن دۆر دەپاڵێورا، بەڵام ئەو هەلە زێڕینەی وەرزە نایابەکەی کەریم بە دی نەهات کاتێک فرانس فوتبۆڵ ڕایگەیاند کەوا ئەم ساڵ حەڵاتەکە دابەش ناکرێت.

لەوەڵامی پرسیارێک کە لە پێگەی فەرمی چەناڵی یوتوبەکەیەوە ئاراستەی کرا سەبارەت بە بردنەوەی ئەوخەڵاتە، ناوبراو گوتی: “بەڵێ، هەمیشە. ئەوە خەنی منداڵیمە. بەڵام تا ڕادەی شێت بوون بیری لێ ناکەمەوە. هەر لەو کاتەوەی یاریزانێکی پیشەگەری یان ڕکابەری، بیر لە باڵۆنووۆر دەکەیتەوە.”

ڕیاڵ لە ڕکابەریەکی تونددا توانی نازناوی لالیگا لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە و هێرشبەرە فەڕەنسییەکە ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە سەرکەوتنەکانی مێرەنگی.

بابەتی زیاتر

Back to top button