ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

پاڤارد تووشی پێکان بووە

یاریگا
بێنجامین پاڤارد، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە راهێنانەکانی ئەمڕۆ یانەکەی تووشی پێکان بووە و ئەستەمە بۆ یارییەکەی بەرامبەر چێڵسی ئامادە بێت.
هانسێ فلیک راهێنەری یانە ئەڵمانیەکە پێکانی بەرگریکاری باڵی راستی یانەکەی پشت راستکردەوە و رایگەیاند تاوەکو ئێستا وادەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان یەکلایی نەکراوەتەوە و چاوەڕێ راپۆرتی پزیشکی دەکەن بۆ ئەوەی لە داهاتووی دڵنیا ببنەوە.

پێکانەکەی پاڤارد لە کاتێکدایە باڤارییەکان دوو هەفتەی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی چێلسی دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button