ئیتاڵیا

پاڤارد دەستی بە راهێنانەکان کردەوە

یاریگا

بێنجامین پاڤارد، بەرگریکاری باڵی راستی فەرەنسی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، دوای ماوەیەک دابڕان بەهۆی پێکان، جارێکی دیکە گەڕایەوە و بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کردەوە.

بەرگریکارە فەرەنسیەکە دوای ئەوەی لە ئەژنۆی تووشی پێکان بوو، هەر لە سەرەتاوە چاوەڕێ دەکرا نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە زووتر لە وادەی خۆی گەڕایەوە و بە شداری ئامادەکارییەکانی یانەکەی کرد.

پاڤارد دوای تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج هەفتە بەسەر پێکانەکەی، زووتر لە وادەکەی خۆی گەڕایەوە و بەشداری دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەکەی کرد، سەرچاوەکانی ئیتاڵیاش باس لەوە دەکەن ئەو یاریزانە رەنگە بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی ئامادە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button