ئیتاڵیا

پاڤارد ماوەیەکی زۆر دادەبڕێت

یاریگا-بێنجامین پاڤارد تووشی پێکان هاتووە و رەنگە تا ساڵی ئاییندە نەگەڕێتەوە.

بەرگریکارە ئەڵمانییەکە هاوینی ئەمساڵ لە بایەرن میونشنەوە پەیوەندی بە ئینتەرمیلان کرد. بەهۆی پێکانەوە لە چەند یارییەکی کەمدا بەشداری کردووە.

رۆژی شەممە پاڤارد لە پێکهاتەی سەرەکی ئینتەر بوو بەرامبەر ئەتەلەنتا، بەڵام بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت. ئەمڕۆش ئینتەر رایگەیاند ئەو یاریزانە تووشی پێکانی ئەژنۆ هاتووە.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ناوبراو ماوەی دوو مانگ دووردەکەوێتەوە لە یاریگاکان و لە باشترین دۆخ دا، رەنگە لە کۆتایی ئەمساڵدا بگەڕێتەوە.

ئینتەر یارییەکەی 2-1 لە ئەتەلەنتا بردەوە ولە پێشەنگی خولی ئیتاڵیدایە  بە 28 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button