ئه‌ڵمانیا

دوو ئەستێرەی بایەرن تووشی پێکان هات

یاریگا- یانەی بایەرن میونشن رایگەیاند بێنجامین پاڤارد و جەمال موسیالا پێککراون.

بایەرن یەکەم هەفتەی وەرزی نوێی بۆندزلیگای بردەوە بەڵام بۆ یارییەکەی 27ی مانگ ئۆگسبۆرگ بە بێ پاڤارد و موسیالا دەبێت.

جەمال لە میانەی مەشقەکاندا تووشی پێکانی ماسولکە هاتووە و ماوەیەک دووردەکەوێتەوە، هەروەها پاڤارد تووشی نەخۆشی هاتووە و پێکانەکەی زۆر ناخایەنێت.

لە بەیاننامەکەی یانە باڤارییەکە هاتووە، رافایل گێرێرۆی یاریزانی تازەیان نزیکە لە چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی و گەڕانەوە بۆ یاریگاکان.

پاڤارد لەلایەن ئینتەرمیلانەوە داواکراوە و لەباری سەرگرتنی گواستنەوەکە، رەنگە جارێکی دیکە یاری بۆ بایەرن نەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button