ئه‌ڵمانیائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایەرن میونشن ئینتەر و یونایتد بێ هیوا دەکات

یاریگا-یانەی بایەرن میونشن دەرگای گواستنەوە لەسەر بێنجامین پاڤارد دادەخات.

پاڤارد لەلایەن هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و مانچێستەر یونایتدەوە داواکرابوو. ئینتەر ئامادەبوو 25 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 5 ملیۆن لە گۆڕانکارییەکان بدات.

بەڵام بەگوێرەی سکای سپۆرت ئەڵمانیا، ئەمڕۆ بایەرن پێی راگەیاندوون ، کە بە هیچ جۆرێک ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نیە و بڕیاریانداوە گرێبەستەکەی تازەبکەنەوە.

پێشتر هەواڵی ئەوە هەبوو، بایەرن ئامادەبێت بە نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بەرگریکارە فەڕەنسییەکە ببێت.

هەرچی، مانچێستەر یونایتدە چاوەڕوانی رۆیشتنی هاری مەگوایەر بوو تاوەکو بەفەرمی هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button