ئه‌وروپائیسپانیا

چێڵسی سوودمەندی یەکەم بوو لە پاڵەوان بوونی ریال مەدرید

یاریگا
یانەی چێڵسی ئینگلیزی سوودمەندی یەکەم بووە لە پاڵەوان بوونی ریال مەدرید و ئەو یانەیە پارەیەکی زۆر بەم بۆنەیە بەدەست دێنێت.

ماڵپەری ESPN بڵاویکردووە ئەو کاتەی یانە لەندەنیەکە دەستبەرداری ئێدین هازارد یاریزانی بەلجیکی بوو بۆ شاهانەکان، لە بەندێکی گرێبەستەکەدا مەرجی ئەوەیان دانابوو لە ئەگەری بەدەستهێنانی هەر نازناوێک لە وەرزی یەکەم، ئەوا پێویستە 16 ملیۆن یۆرۆیان پێ بدەن، بۆیە دوای مسۆگەر کردنی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا شاهانەکان پێویستە ئەو پارەیە پێشکەش بە یانە ئینگلیزیەکە بکەن.

هازارد هاوینی رابردوو بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و لە یەکەم وەرزی بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی نەیتوانی بەشداری زۆربەی یارییەکانی یانەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button