ئیسپانیا

ئۆریدۆزۆلا بە ئەنجامدانی تەنها “حەوت” یاری دوو مێدالیای براوەی لالیگا و بۆندسلیگای دەست کەوت!

یاریگا- ئەم وەرزە تەواو نموونەیی بوو بۆ ئەلڤارۆ ئۆردیۆزۆلا لە ڕووی دەستکەوتەوە ئەگەرچی کەمترین یاریشی ئەنجمادا لە چاو دەستکەوتەکانیدا.

یاریزانە ئیسپانییەکە لە مانگی یەنایەری ڕابردوو بە شێوەی خواستن لە ڕیاڵەوە نێردرایە ڕیزەکانی بایەرن میونخ و لەگەڵ یانە باڤارییەکەدا بوون بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی بۆندسلیگا.

بەرگریکارەی مێرەنگی لەگەڵ یانە شاهانەکەدا تەنها چوار یاریی و لەگەڵ بایەرنیشدا سێ یاری لە خولی ئەڵمانیا ئەنجام دا. هەردوو یانەکەش بوون بە پاڵەوانی خولەکانیان و بەرگریکارە ئیسپانییەکەش بەو هۆیەوە دوو مێدالیای وەک براوە پێ دەبەخشرێت لەگەڵ ڕیاڵ و بایەرندا.

ئۆریدۆزۆلا ساڵی 2018 لە ڕیاڵ سۆسیدادەوە ڕووی کردە ڕیاڵ مەدرید بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ. لە 31 مانگی داهاتوو وادەی خواستنەکەی لەگەڵ بایەرن کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button