گرنگترین

بەپەلە؛ یانەی هەولێر راهێنەر نوێی دەستنیشان دەکات

گەیشتوونەتە رێککەوتن..

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر لەگەڵ یەحیا گوڵمحەمەدی گەیشتووەتە رێککەوتن و تەنیا واژۆکردنی گرێبەستەکەی ماوە.

بەگوێرەی زانیارییە تایبەتەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، پڕۆسەی دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێی یانەی هەولێر گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی و هەموو ئاماژەکان بەرەو رێککەوتنێکی مێژوویی دەچن.

یاریگا زانیویەتی، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان یانەی هەولێر و راهێنەری بەناوبانگی ئێرانی یەحیا گوڵمحەمەدی بەڕێوەچووە، کۆبوونەوەکە تەواو ئەرێنی بووە و هەردوو لەسەر زۆربەی مەرجەکانیان رێککەوتوون، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا واژۆکردنی گرێبەستەکەیە.

یەحیا گوڵمحەمەدی

یەحیا گوڵمحەمەدی راهێنەرایەتی یانەکانی پەدیدە، تراکتۆر سازی، زۆب ئاهان، نەفتی تاران، و فولاد خوزستان بووە، لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ فولاد بەسەردەچێت و دەتوانێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

 

Back to top button