ئه‌وروپائیسپانیا

ئەنجامی پشکنینی یۆڤیچ دەرچوو

یاریگا
لوکا یۆڤیچ، هێرشبەری سڕبی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای تووشبوونی یەکێک لە هاوڕیکانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەویش ماوەیەک کەرەنتین کرا.

رۆژنامەنوس Arancha rodriguez ئاشکرای کردووە هێرشبەرەکەی مێرنگی دوای تووشبوونی هاوڕێیەکی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەویش ماوەیەک بەمهۆیەوە کەرەنتین کرا و لە رۆژانی کەرەنتین پشکنینی بۆ کرا و بۆ سێیەمجار پشکنینەکەی نێگەتیڤ بوو، واتە هەڵگری پەتا جیهانیەکە نیە.

ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردووە یۆڤیچ لە سبەی بە دواوە دەتوانێت بەشداری راهێنەکانی ریال مەدرید بکات و بۆ یارییەکەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر ڤیاریال ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button