ئه‌وروپائیتاڵیا

ئینتەر میلان شوێنگرەوەی کۆنتی دەست نیشانکردووە

یاریگا
بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم دواییە، چاوەڕێ دەکرێت کۆتایی ئەم وەرزە ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ئینتەر میلان لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە کارگێری نێرازۆری دەیانەوێت کۆتایی ئەم وەرزە راهێنەرەکەیان دوور بخەنەوە و لە ئێستاوە دەیانەوێت لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری پێشووی یانەی یۆڤێنتۆس دەست بە گفتگۆ کردن بکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان.

ئالێگری بێجگە لە یانەکەی وڵاتەکەی بووەتە ئامانجی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنساش، هەربۆیە ئەو راهێنەرە سەرەتای وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە سەر پیشەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button