ئیسپانیاگرنگترین

187 ملیۆن یۆرۆکەمان ئامادەیە، کێشەکە کاتی هەڵبژاردنەکانە؛ ریکێلمێ مەرجە قورسەکەی پێرێزی تێکشکاند

ریکێلمێ هێزی دارایی خۆی پێسانی پێرێز دەدات

Yariga App

یاریگا –

هەوڵی گۆڕانکاری لەنێو قەڵای بێرنابیۆ گەیشتە لووتکەی دڵەڕاوکێ؛ لە کاتێکدا تەنیا چەند رۆژێکی کەم بۆ داخرانی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ سەرۆکایەتیی یانەی ریال مەدرید ماوە، ئێنریکی ریکێلمێ، بازرگانی گەنج و رکابەری سەرسەختی فلۆرێنتینۆ پێرێز، لە نوێترین لێدوانیدا تەواوی هاوسەنگییەکانی تێکدا.

ریکێلمێ لە کاتی بەشداریکردنی لە چالاکییەکی خێرخوازیی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە، رووبەڕووی پرسیاری توندی میدیاکان بووەوە، سەبارەت بە مەرجی قورسی دارایی یانەکە کە زۆرێک پێیان وابوو ناتوانێت دابینی بکات، بەڵام وەڵامەکەی شۆکهێنەر بوو؛

بێگومان گرەنتی دارایی پێویستم هەیە و دەتوانم 187 ملیۆن یۆرۆکە دابینبکەم، ئەگەر ئەو پارەیەم نەبووایە، قسەم لەسەر ئەم بابەتە نەدەکرد، دوو بۆ سێ رۆژی دیکە هاندەران هەواڵی نوێ دەبیستن.

جەنگی کات دژ بە تەڵەکەی پێرێز
ریکێلمێ کە خاوەنی لە %75ـی  پشکەکانی کۆمپانیای زەبەلاحی وزەی نوێبووەوەی Cox Energyـیە، ئاماژەی بەوە کرد کە پیلانی کتوپڕی پێرێز بۆ راگەیاندنی هەڵبژاردنەکان، کاتی لێ زەوت کردوون؛

هێشتا بە چڕی کار دەکەین، هەرچەندە کاتێکی زۆر کەممان پێدراوە بۆ رێکخستنی پڕۆژەیەک کە بەڕاستی مانادار بێت و شایستەی ریال مەدرید بێت ، ئێمە کات بەفیڕۆ نادەین، سێ رۆژی دیکەش بەردەوام دەبین لە کارکردن، ئەگەر بینیمان پڕۆژەکە تەواو بووە، بێدوودڵی دەچینە پێشەوە و خۆم بەربژێر دەکەم ئەگەر بەشداریش بکەین، بۆ پڕۆژەیەکی کورتخایەن نایەین، بەڵکوو بۆ پڕۆژەیەکی ستراتیژیی گەورەیە کە بەرژەوەندیی ئەندامانی یانەکە بۆ ١٥15، 20 یان 25 ساڵی داهاتوو بپارێزێت.

ئەم لێدوانانە دەیسەلمێنن کە ریکێلمێ لە ساڵی 2021ـەوە خۆی بۆ ئەم رۆژە ئامادە کردووە، بەڵام مۆڵەتە 10 رۆژییەکەی پێرێز تاقیکردنەوەیەکی راستەقینەیە بۆ پێگەیشتنی بەڵگەنامەکانی. چەند رۆژی داهاتوو دیاریدەکات کێ دەبێتە پاشای نوێی لۆس بلانکۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button