
یاریگا –
ڤینیسیۆس جونیۆر جارێکی دیکە لە کاتی بردنەوەکەی ریال مەدرید بەرامبەر ئیسپانیۆل بە ئەنجامی 2-0، کەوتە نێو ساتێکی پڕ لە گرژییەوە. یاریزانە بەڕازیلییەکە هەردوو گۆڵەکەی کرد، بەڵام پێکدادانێکی توندیشی لەگەڵ عومەر هیلالی هەبوو.
کامێراکانی مۆڤیستار پڵەس ئەو قسانەیان تۆمار کردووە کە ڤینیسیۆس لە کاتی یارییەکەدا کردوونی. لە ساتێکیاندا بە هیلالی گوت: “بەسە ئەو قسە بێمانایانە. دواتر داوای گۆڕینەوەی درێسەکەم بکە. تۆ گەمژەیت. دەتەوێت شەڕ بکەین؟”
لە ساتێکی دیکەشدا گوتی: “چاوەڕێکە، تۆپەکە وەستاوە و تۆ هەر دەمگریت. بۆچی دەبێت پاڵ بنێیت؟ تۆ هەمیشە پاڵ دەنێیت. من هێمنم، براکەم.”
دوای دیمەنێکی دیکە بەردەوام بوو و گوتی: “گەمژە، تۆ گەمژەیت، گەمژە. تۆ گەمژەیت.”
هەروەها لەبارەی هیلالییەوە بە کارلۆس رۆمێرۆی گوت: “ئەو خۆی گێل دەکات تاوەکوو لە تەلەفزیۆن دەرکەوێت.”
ڤینیسیۆس گوتیشی: “تۆ دەگەڕێیتەوە بۆ خولی پلە دوو، براکەم”، تەنانەت هاواری بۆ مانۆلۆ گۆنزالێزی راهێنەر کرد و گوتی: “گۆڕانکاری پێ بکە، دەردەکرێت.”
لە کاتی یارییەکەدا خیسۆس خیل مێنزانۆی ناوبژیوان کارتێکی سووری بە عومەر هیلالیدا، بەڵام دوای پێداچوونەوەی ڤار بڕیارەکەی بۆ کارتی زەرد گۆڕی. ئەم رەفتارانەی ڤینیسیۆس وەکوو هەمیشە بوونە جێگەی سەرنجی هاندەران و میدیاکان و مشتومڕی زۆریان لێکەوتووەتەوە.
ماحدث مع فيني ضد اسبانيول pic.twitter.com/0rbAzLFkSv
— Follow @MMajeedx – @RM4arab (@mmtv40000) May 4, 2026



